ZNA – هەولێر
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لێژنەی دارایی بڕیاریداوە بە هیچ شێوەیەک لێبڕین لە موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان ناكرێت.
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: لێژنەی دارایی پەرلەمان بڕیاریدا، بەوەی هیچ لێبڕینێک لە موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان نابێت و هیچ بڕینێک تێناپەڕێنرێت.
لەبارەی موچەی پلە تایبەتەکانیشەوە ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی موچەکان لێبڕینەکان گرتوونیەتەوە و لەناو لیژنەی پەرلەمانیش رەزامەندی لەسەر دراوە، سەبارەت بە باج لەسەر موچەی فەرمانبەران لەلایەن لیژنەی داراییەوە چارەسەرکراوە و فەرمانبەر وەک بەر لە پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە موچەی خۆی وەردەگرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان بەمەبەستی تەواوکردنی گفتوگۆکان لەسەر رەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١ کۆبووەوە.
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |