ZNA – هەولێر
وەزیری دەرەوەی عێراق، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نائاسایی کۆمکاری عەرەبیدا، گەیشتە قاھیرە پایتەختی میسر.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف رایگەیاند: فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، بەسەردانێک گەیشتووەتە قاھیرە پایتەختی میسر و بەشداری لە کۆبوونەوەی نائاسایی کۆمکاری عەرەبیدا دەکات کە سبەی دووشەممە لە قاھیرە بۆ تاوتوێکردنی پێشھاتەکانی ناوچەکە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا ساز دەکرێت.
لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەکراوە کە وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەی کۆمکاری عەرەبیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بەشداربوو لە کۆبوونەوەکەدا کۆدەبێتەوە لەنێویاندا وەزیرانی دەرەوەی میسر و ئوردن.
ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە |