English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە پزیشکێکى داهێنەر دەکات
2021-02-07 [11:10 AM]

ZNA_ هەولێر



سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ یەکشەممە 2021/2/7 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز د. ئازاد نەجار کرد کە لە داهێنانێکى ناوەزەدا، دڵێکى دەستکردى سەرکەوتووى دروست کردووە.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، دەستخۆشى لە بەڕێزیان کرد و داهێنانەکەى بە خزمەتێکى مەزن بۆ مرۆڤایەتى و داهاتووى پزیشکى لە قەڵەم دا کە دەتوانێت ژیانى هەزارەها مرۆڤ بگۆڕێت، هەموو پشتگیرییەکى خۆیشى بۆ سەرخستنى هەر پڕۆژەیەکى دیکەى داهاتووى، دووپات کردەوە و بەڕێزیان و هەموو داهێنەرانى کوردستانى لە هەرکوێ بن بە مایەى شانازى بۆ گەلى کوردستان زانى و گوتی” شانازیت پێوه‌ ده‌که‌ین”.
لاى خۆیەوە بەڕێز د. ئازاد نەجار سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ پشتیوانیى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەربڕى و هیواى خواست داهێنانەکەى خزمەتێک بە بوارى پزیشکى بکات و بتوانێت لە داهاتوودا ئامێر و دەزگا و داهێنانى نوێ لەو بوارەدا بەدى بهێنێت.
د. ئازاد نەجار تەمەنى 53 ساڵە و خەڵکى زاخۆیە، لە سوید پزیشکە و توانى دواى 20 ساڵ کارکردنى بەردەوام دڵى دەستکرد دروست بکات، هەروەها خاوەنى دەیان داهێنانى دیکەیە لە بوارەکانى پارچەى دەستکرد و ئامێرى نەشتەرگەرى و بڕوانامەى پارێزراوى داهێنانەکانیشى پێبەخشراوە.
له‌ دیداره‌که‌دا به‌ڕێز د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ بوو.





ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad