English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هۆزی شەممەر لە سووریا دەكات
2021-02-07 [11:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ یەكشەممە 7ـی شوباتی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ حومێد دەهام ئەلهادی شێخ و سەرۆكی هۆزی شەممەر لە سووریا كرد.

لە دیدارەكەدا دوای ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەمەڕ بارودۆخ و دوا پێشهاتەكانی سووریا هەردوولا وێڕای ئاماژەدان بە دۆستایەتی و پەیوەندیی دێرینەی نێوانیان، جەختیان لەسەر پتەوتركردنی پەیوەندی و برایەتیی نێوان كورد و عەرەب و نەتەوەکانی تر لە سووریا و بە تایبەت لە ناوچەی جزیرە كردەوە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی بە پەرۆشەوە باسی لە بارودۆخی نالەباری سووریا كرد و هیوای خواست كە چارەسەرێكی سیاسیی گشتگیر هەبێت بۆ ڕزگاربوونی پێكهاتەكانی سووریا لەو نەهامەتی و تەنگوچەڵەمە چەند ساڵەیەی لەئارادایە. هەروەها سەرۆك بارزانی پاراستنی ئاساییش و ئارامیی ناوچەكە و، بەهێزكردنی بنەماكانی پێكەوەژیانیشی وەك بنەمایەك بۆ گەڕانەوەی ئارامی و ئاسوودەیی بۆ خەڵكی ناوچەكە بە پێویست زانی.

دیداری سەرۆك بارزانی و شێخ حومێد دەهام ئەلهادی شێخ و سەرۆكی هۆزی شەممەر لە سووریا





ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad