English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوا دەکرێت مامۆستا ئیبراھیم بە شەھید ھەژمار بکرێت 
2021-02-07 [01:46 AM]

ZNA- ھەولێر 


لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات، مامۆستا ئیبراھیم ئەو مامۆستایەی لە کاتی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شارۆچکەی شەقڵاوە بەھۆی لێدانی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا، بە شەھید ئەژمار بکرێت.

عەبدولسەلام دۆڵەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات، مامۆستا ئیبراھیم کە لە کاتی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستاندا گیانی لەدەستدا، بە شەھید ئەژمار بکرێت، چونکە لە ئەرکێکی پیرۆزدا گیانی لەدەستداوە.

لەگەڵ کردنەوی یەکەم رۆژی دەوامی قوتابخانەکان لە شەقڵاوە، لەکاتی پاککردنەوی قوتابخانە مامۆستایەک بەناوی (ابراھیم سەباح ناسر) لەقوتابخانەی (سۆرکی بنەڕەتی تێکەڵاو) بەھۆی لێدانی تەزووی کارەبا، دەست بەجێ گیانی لەدەست دا.





ئەم هەواڵە 601جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad