English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی ناوخۆ رێنمایی نوێ بۆ ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەردەکات 
2021-02-07 [02:06 AM]

ZNA- ھەولێر 



وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، چەندین رێنماییەکی نوێ و تایبەت بە رێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی (ھاوردەکردن و گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل دەردەکات.

بە گوێرەی نوێترین رێنمایی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی (ھاوردەکردن یان گواستنەوە یان فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل رێکخەدەخرێنەوە. دەبێت کۆمپانیاکان مەرجی پێویستیان ھەبێت بۆ ئەوەی کارەکانیان ئەنجام بدەن.

لە رێنماییەکاندا ھاتووە، دەبێت کۆمپانیای ھاوردەکردن یان فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، ئەو ئۆتۆمبێلەی ھاوردەی کردووە، دوای تێپەڕبوونی ٩٠ رۆژ لەسەر ھێنانی ئۆتۆمبێلەکە بۆ ناو ھەرێمی کوردستان، لەسەر ناوی کۆمپانیا تۆمار بکات، ئەگەر لەو ماوەیەدا نەفرۆشرا. ئەگەرنا دوای ٩٠ رۆژەکە رۆژانە بڕی (٧٠،٠٠٠) دینار سزای دێتە سەر.

ھەر بە گوێرەی رێنماییەکەی وەزارەتی ناوخۆ، گرێبەستێکی ستانداردی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن وەزارەت بە زمانی (کوردی و عەرەبی) رێکدەخرێت. پێویستە کۆمپانیاکانی ھاوردە و پێشانگاکان پێوەی پابەندبن، کە جگە لەو گرێبەستەی ئاماژەی پێدراوە، ھیچ گرێبەستی دیکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتووچۆ کاریان پێناکرێ.

سەرەڕای ئەوەش، سستەمێکی ئەلیکترۆنی بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە رێگەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی ستاندارد لە لایەن وەزارەت رێکدەخرێت و لەسەر ماڵپەری (moi.gov.krd) بڵاودەکرێتەوە.

لە رێنماییەکەی وەزارەتی ناوخۆدا چەندین مەرج بۆ نووسینگەی کۆمپانیا یاخود پێشانگەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دیاریکراوە، کە پێویستە رووبەری پێشانگە لە (٥٠٠م٢) کەمتر نەبێت، کە (١٠٠م٢) بۆ نووسینگەی کۆمپانیا و (٤٠٠م٢) بۆ نمایش تەرخان بکرێت.

ھەروەھا کۆمپانیا بەشێکی تایبەتی بۆ ئەرشیفی بەڵگەی ئۆتۆمبێلە فرۆشراوەکان ئامادە بکات.

رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ

 

رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ

 

رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ

 

رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ

 

رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ

 

رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ

 

رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ

 

 





ئەم هەواڵە 685جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad