English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسەنامەیەک لەسەرۆک بارزانییەوە 
2021-02-07 [02:31 AM]

ZNA- ھەولێر 




بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان
 
بەداخێکی زۆرەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ـی شوباتی ٢٠٢١ کەسایەتیی دیار و نیشتیمانپەروەری کوردستان و دەڤەری سلێمانی و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، سەردار ئاغای کوڕی حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای سلێمانی و، برای خوالێخۆشبوو نازدارخانی خێزانی رەحمەتی کاک ئیدریس، ئەمری خودای گەورەی بەجێ گەیاندووە و بە ھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.
 
وێڕای سوپاسگوزارییم بۆ ھەموو خەڵکی خۆشەویستی کوردستان، بەھۆی پەتای کۆرۆنا و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و لەپێناو سەلامەتیی ھاووڵاتیان، پرسەی خوالێخۆشبوو سەردارئاغا بەڕێوە ناچێت.
 
 لە خودای مەزن داواکارم سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک بدات و خوالێخۆشبووش بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
 ٧ـی شووباتی ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad