English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆبونەوەى هاوبەشى وەزارەتى خوێندنى باڵا و وەزارەتى پەروەردە بەڕێوەچو
2021-02-07 [03:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕاگەیاندنى وەزارەتی خوێندنی باڵا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەبارەى بابەتە هاوبەشەکانى نێوان هەردو وەزارەت و ئامادەکارییەکان بۆ دیدارى فراوانى زانستى نێوان وەزارەتى خوێندنى باڵا و وەزارەتى پەروەردە، کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.

نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەمە ٧/٢/٢٠٢١ بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردە، کۆبونەوەى دەورى نێوان هەردو وەزارەت بە بەشدارى بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى هەردولا بەڕێوەچو.

لەسەرەتاى کۆبونەوەکەدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى گرنگى ئەنجامدانى کۆبونەوە دەورییەکانى (خولى) نێوان هەردو وەزارەتى بە بایەخ وەسفکرد بۆ تاوتوێکردنى پرس و بابەتە هاوبەشەکانى نێوان هەردو وەزارەت. بۆ ئەمەش وتى: تێگەیشتنى تەواومان بۆ  هەردو سێکتەرى پەروەردەو خوێندنى باڵا لە کوردستان هەیە، بۆیە بونى هەماهەنگى و هاوکارى بەردەوام و ئاڵوگۆڕى بیروڕاکان هاوکارمان دەبێت بۆ پێشخستنى زیاترى کەرتەکان.

لەبەرامبەردا ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردە لەوتەیەکدا کۆبونەوە بەردەوامەکانى نێوان هەردولاى بەشێوەیەکى دەورى بەگرنگ زانى، بۆ ئەوەى پرس و بابەتە پێویستەکانى نێوان هەردو وەزارەت لە کۆبونەوەکاندا تاوتوێبکرێت. وتیشى: هەردو وەزارەت کارى زۆرمان بەیەکەوە هەیە، بۆیە دیدارى هاوبەشى هەردولا بە بەردەوامى گرنگە.

لەبەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا ئەجێنداو بەرنامەى دیدارى فراوان و هاوبەشى نێوان هەردو وەزارەت تاوتوێکرا کە وا بڕیارە لەداهاتویەکى نزیکدا بۆ تاوتوێکردن و بڕیاردران لەبارەى بابەتە پەیوەندیدارەکانى هەردو وەزارەت ئەنجامبدرێت.





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad