English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە نادیە موراد دەکات 
2021-02-07 [04:02 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/٢/٧ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە  نادیە موراد چالاکیی ئێزدی و ڕزگاربووی دەستی داعش کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دووپاتی کردەوە کە حکومەتی ھەرێم،  ھەموو ھەوڵێکی خۆی خستووەتەگەڕ لە پێناو کەمکردنەوەی  ئازار و مەینەتییەکانی خوشک و برایانی ئێزیدی و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان. گوتیشی ئێزیدی پێکھاتەیەکی ڕەسەن و گرنگی گەلی کوردستانن و ھەرێمی کوردستان ھەمیشە پشتیوانیی لە داوا ڕەواکانیان دەکات و سەدان پێشمەرگەش لە پێناو ڕزگارکردنی شنگالدا شەھید بوون . بۆیە پێویستە دۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە و ئارامیی بۆ ئەم دەڤەرە بگەڕێتەوە .
 
نادیە موراد  وێڕای جەختکردنەوە لە سەر گرنگیی چڕکردنەوەی ھەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ژن و کچە ڕفێنراو و شوێنبزرکراوەکانی ئێزیدی و ئازادکردنیان و گەڕانەوەی روفاتی تەواوی قوربانییانی گوندی کۆچۆ، داواشی کرد بە زووترین کات ڕێکەوتننامەی شنگال جێبەجێ بکرێت لە پێناو سەقامگیربوونی دادپەروەریی و ئاشتی لە ناوچەکەدا. 
لە دیدارەکەدا ھەروەھا جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی ھەماھەنگیکردن لەگەڵ تیمی لێکۆڵینەوە و لێپیچینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش ( یونیتاد) کرا بۆ بەدیھاتنی دادپەروەریی بۆ قوربانییانی ئێزدی دەستی تیرۆریستانی داعش.





ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad