|
ZNA ــ هەولێر نەخۆشییەکانی قۆڵۆن، ئازار، دروستبونی غازات، هەڵئاوسان و خاوبونەوەی كرداری هەرس گرفتێکی باوە و لەئێستادا، بەشێکی زۆری مرۆڤەکان پێوەی دەناڵێنن.
ئەو کەسانەی کێشەیان لە قۆڵۆنیاندا هەیە دەتوانن ئەم پێکهاتە سروشتییە بخۆنەوە و هەندێک رێنمایی گرنگ پەیڕەوبکەن بۆ ئەوەی لەهەمو ئەو گرفتانە ڕزگاریان بێت.
1. خواردنی بڕێکی زۆر پێکهاتە ڕیشاڵیەکان وەک میوە و سەوزە و زەڵاتە.
2. کەمکردنەوەی خواردنی نۆک و فاسۆلیا و نیسک و پێکهاتەکانی یان پێشتر زەڵاتەیەکی زۆر بخۆ.
3. کەمکردنەوەی خواردنەوەی چا و قاوە.
4. دورکەوتنەوە لە خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان کە دەبێتەهۆی هەڵئاوسان.
5. دورکەوتنەوە لە دڵەڕاوکێ و دروستکردنی پەستانی دەرونی زۆر لەسەر مێشکت.
6. کەم خواردنی خێرا، ژەمی چەور، بەهارات و بیبەری تون.
7. جوینی خواردن بەشێوەیەکی باش، گرنگی دان بە خواردنی بادام لەسەر گەدەی بەتاڵ بەتایبەتی لە بەیانیاندا.
8. پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.
ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە |