ZNA ــ هەولێر
زۆرجار ئەو كەسانەی بەرنامەی كێش دابەزاندن پەیڕەو دەكەن، بایەخێكی زۆر بە خواردنی سەوزەوات دەدەن، لەناویاندا تەماتە هەیە، بەڵام پێویستە بزانیت كە زۆر خواردنی تەماتە و زیادەڕەویكردن تیایدا چەند كاریگەرییەكی نەرێنی هەیە. 1. دەبێتە هۆی دڵەكزێ. 2. هۆكارە بۆ دڵتێكەڵهاتن و رشانەوە. 3. دەبێتە هۆی هەستیاری لە هەندێك كەسدا. 4. زیانی هەیە بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی توشی ئەكزیما بون. 5. دەركەوتنی نیشانەی كۆكە و پژمە، دروستبونی دەنگی وەكو "فیكە" لەكاتی هەناسەدان. 6. ئازاری گەدە دروستدەكات. 7. ئەگەری توشبون بە سكچون زیاد دەكات. 8. دروستبونی خورو لە قورگ. 9. ئاوساندنی دەم و زمان، هەندێكجار روخساریش. تێبینی: خواردنی تەماتە سودی گرنگی هەیە، تەنها لە كاتی زیادەڕەوی لە خواردنی ئەم نیشانانەی سەرەوە دەردەكەوێت یان لەو كەسانەی هەستیارییان هەیە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad