ZNA - هەولێر
ئیبراهیم رەییسی، لەسەر داوای فەرمی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، سەرۆکی دەسەڵاتی دادەوەریی ئێران سەردانی عێراق دەکات.
بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئیبراهیم رەییسی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران سبەی دووشەممە ٨ی ئەیلوول، سەردانی عێراق دەکات.
بڕیارە رەییسی لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبێتەوە و چەند یادداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان ئەم دووە واژۆ دەکرێت.
ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە |