English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مامۆستا ئیبراهیم سەباح دەكات
2021-02-07 [07:42 AM]

ZNA_ هەولێر



بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە داخێكی زۆرەوە ئەمڕۆ لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، مامۆستا ئیبراهیم سەباح لە كاتی هەڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان لە قوتابخانەی بنەڕەتیی سۆركێی شەقڵاوە بەهۆی كارەباوە گیانی لەدەست دا. مامۆستا ئیبراهیم لە كاتی بەجێگەیاندنی ئەركێكی پیرۆز گیانی خۆی بەخشی و شەهید بوو و، شەهیدی ئاڵا و شەهیدی كوردستانە.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادەی مامۆستا ئیبراهیم سەباح و كەسوكار و هەڤاڵانی و هەموو مامۆستا بەڕێزەكانی كوردستان و خەڵكی خۆشەویستی شەقڵاوە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. جێگەی خوالێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت و  خودای گەورە سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی
٧ـی شوباتی ٢٠٢١





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad