ZNA-هەولێر ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر رایدەگەیەنێت: ئهمڕۆ دووشهممه 8 ى 2 ى 2021 ، دووشەممە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەن بۆ ھەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ بەڕێوەدەچێت.
ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كارنامەی كۆبوونەوەی ئهمرۆی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: ئهمرۆ دووشەممە 8-2-2021 كاتژمێر 10:30ـی پێشنیوەڕۆ كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگا بەرێوە دەچێت و تێیدا پرۆسەی دەنگدان لەسەر بەربژێری پارێزگار و هەڵبژاردنی پارێزگار ئەنجام دەدرێت.
رۆژی 3ی شوبات، ئهنجوومهنی پارێزگای ھهولێر دهرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی پارێزگاری ھهولێر كردهوه لە ھهمان رۆژدا ئومێد خۆشناو ، كاندیدبوونی خۆی بۆ پۆستی پارێزگاری ھهولێر راگهیاند.
ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە |