English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی "شەهیدی ئاڵا" مامۆستا ئیبراهیم سەباح دەكات
2021-02-08 [07:05 AM]

ZNA-هەولێر


 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەكدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی "شەهیدی ئاڵا" مامۆستا ئیبراهیم سەباح دەكات، كە دوێنێ لە یەكەم رۆژی دەوامی قوتابخانە لەكاتی ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان گیانی لەدەستدا.

لە پرسەنامەی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھاتووە: "بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی مامۆستا (ئیبراهیم سەباح) م بیست کە لە یەكەم ڕۆژی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە كاتی هەڵكردنی ئاڵای پیرۆزی كوردستان لە قوتابخانەی بنەڕەتیی سۆركی شەقڵاوە گیانی لەدەستدا. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدی ئاڵا مامۆستا ئیبراهیم سەباح و كەسوكار و مامۆستایانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت".





ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad