ZNA-هەولێر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، كهبهبهشداری 23 ئهندامی ئهنجومهن بهرێوهچوو ، ئومێد خۆشناو بهربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان بە دەنگی 18 ئەندامی ئەنجوومەن بە 44 یهمین پارێزگاری نوێی هەولێر هەڵبژێردرا.
بە بەشداریی 23 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە کۆی 30 ئەندام، ئەمڕۆ (دووشەممە، 8ـی شوبات/فێبرایەرـی 2021) ئەنجوومەنەکە بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ کۆبووەوە و، بە دەنگی 18 ئەندامیان، ئومێد خۆشناو بە پارێزگار هەڵبژێردرا.
بەگشتی سێ كەس خۆیان بۆ پۆستی پارێزگاری هەولێر كاندید كردبوو و، ئومێد خۆشناو دیارترین بەربژێریان بوو.
بایۆگرافیی ئومێد خۆشناو:
- ناوی تەواوی ئومێد عەبدولرەحمان حەسەنە
- یەكی حوزەیرانی ساڵی 1977 لەدایكبووە
- بەكالۆریۆسی لە راگەیاندن و رۆژنامەوانی ھەیە
- ماستەری لە یاسای گشتی ھەیە
- ئەزموونی 12 ساڵی لە بێژەری سیاسی و كاری میدیایی ھەیە
- سكرتێری پێشووی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان بووە
- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بووە لە خولی چوارەم و پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان
- ئەندامی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان بووە بۆ پێكھێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |