English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دارایی لە بارەی مووچەوە راگەیندراوێک بڵاودەکاتەوە 
2021-02-08 [10:16 AM]

ZNA- ھەولێر



وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەریەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان و ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٨/٢/٢٠٢١، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕوونکردنەوەیەکی لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاو کردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی ھەریەک لە بەڕێوبەرایەتییەکانی بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان و ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان، بەپێوستیان زانیوە بۆ ھەموولایەک ڕوون بکەنەوە، کە:
١- کۆی گشتیی تەمویلی (پارەدارکردنی) پێویست بۆ مووچەی یەک مانگی فەرمانبەرانی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان نزیکەی شەش ملیار و ٢٥٠ ملیۆن دینار دەبێت.
٢- لە کۆی ئەم بڕە پارەیە مانگانە حکوومەتی ناوەند نزیکەی ملیارێک و ٨٦٢ ملیۆن دیناری بۆ چوار ھەزار و ٧٠٠ مووچەخۆری ڕەگەزنامەی ھەرێمی ناردووە.
٣- ئەو پارەیەش نزیکەی ٢٥%ی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە دەکات، واتە بە تەمویلی چوار مانگی بەغدا بۆ ئەم مووچەخۆرانە تەنیا دەتوانرێت مووچەی یەک مانگی پێ دابین بکرێت.
٤- سەرەڕای ئەمەش ھەریەک لە مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ی ساڵی ڕابردوو، لەگەڵ مانگی یەکی ٢٠٢١، ھیچ بڕە پارەیەک لەلایەن حکوومەتی فیدڕاڵەوە بۆ ھەرێمی کوردستان نەنێردراوە، تاوەکوو مووچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکان و ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.
٥- بەدەر لەوانەش، مانگی ڕابردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەبێ لێبڕین، مووچەی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان دابین کردووە.
٦- ئێستا بەھۆی نەناردنی مووچەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە لەلایەن حکوومەتی فیدڕاڵەوە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئامانجی دادپەروەری بۆ ھەموان بە ھەمان میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بڕیاری داوە، مووچەیان بەسەردا دابەش بکرێت.





ئەم هەواڵە 2203جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad