ZNA - هه‌ولێر
قایمقامیه‌تی سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵێ زارگرۆس نیردراوه، رایگه‌یاند، به‌هۆی هه‌بوونی مناڵی خوار (18) ساڵ، قائیمقامیه‌تی سلێمانی كافتریای ماڵی ئه‌ستیره‌كان داده‌خات.
شوان مه‌عروف، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزار له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی هه‌بونی مناڵی خوار (18) ساڵ له شوێنه‌كه‌یدا، کافتریای ماڵی ئه‌ستێره‌كان له‌شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ریستۆرانتی قائیمقامیتی سلێمانیه‌وه داده‌خرێت.
وتیشی: پێشتر سەرجەم گازینۆ، كافتریاكان و کۆفی شۆپەکانی نێرگه‌له کێشان و شوێنی خواردنه‌وه كحولیه‌كان، ئاگادار کراونەتەوە کەرێگری لە هاتوچۆکردنی مناڵی خوار (18) ساڵ بکەن و نێرگەلەو خواردنەوەکانیان پێشکەش نەکەن، بەپێچەوانەوە شوێنەکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كافتریای ماڵی ئه‌ستێره‌كان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە |