English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی هەرێم ونەتەوە یەکگرتووەکان یەکەیەکیان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ سۆران كرده‌وه‌
2021-02-08 [11:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی یۆنامیدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌ رایگه‌یاند، بە هاوکاری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی هەولێر یەکەیەکی جیاکراوی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سۆران کردەوە.

ئەم یەکەیە لە توانایدایە کە شه‌ش کەس پێکەوە چارەسه‌ر بکات. یەکەکە هەموو پێداویستییەکی پزیشکی و خۆپارێزی بۆ دابینکراوە و پێکدێت لە شه‌ش قەرەوێڵەی پشکنین و دوو قەرەوێڵەی منداڵبوون، و بە بڕی 100 هه‌زار دۆلاری ئەمریکی دروستکراوە. ئەم یەکەیە بە بەردەوامی و لە کاردایە و پێداویستییەکانی لە لایەن سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و نەخۆشخانەی سۆرانەوە بۆ دابین دەکرێت. کارمەندانی ئەم یەکەیە هەموو پێداویستییەکی خۆپارێزیی تایبەتیان بۆ دابین کراوە و راهێنانیان لەسەر ڕێکارەکانی لەدایکبوونی منداڵ پێکراوە لە کاتی ڤایرۆسی کۆرۆنادا. جگە لەم یەکەیە، سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بە هاوکاریی دارایی حکومەتی سوید، یەکەی جیاکراوەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی زاخۆ، سلێمانی و هەڵەبجە دروستکردووە و پاڵپشتییان دەکات.

جێگری نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، حمیار عەبدولمغنی، بە بەشداربووانی ڕاگەیاند؛ هەموو منداڵبوونێک دەبێت لە ژینگەیەکی تەندروست و لەباردا بێت، و هەموو ژنێک مافی خۆیەتی خزمەتگوزاری باش و تەندروستی بۆ دابینبکرێت بە تایبەتی لە کاتی قەیران و نەخۆشییە بڵاوەکاندا.

وتیشی، ئێمە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکەین بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو و خزمەتگوزاریی باش بۆ ژنانی دووگیان لە کاتی منداڵبوونیان لە ماوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

د. مەهاباد دلاوەر، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی سۆران لە لای خۆیەوە سوپاسی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوانی کرد و وتی: “بە کردنەوەی ئەم یەکەیە، ژیان و کاتی ژنانی دووگیان دەپارێزین بۆ ئەوەی ڕێگەی دوور نەبڕن بۆ لەدایکبوونی منداڵەکانیان. لێرە بە خزمەتگوزاری باش خزمەتی ژنانی دووگیان دەکرێت کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.”

سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بەردەوامە لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە ڕووی بەهێزکردنی کەرتی تەندروستی و دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی تایبەت، بەردەستخستنی خزمەتگوزاەی تایبەت بە تەندروستی زایین و توندوتیژیی ڕەگزیی.





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad