ZNA ــ هەولێر
لێكۆڵینەوەیەكی بەریتانی سەبارەت بە ئاماژەكانی كۆرۆنای نوێ ئاشكرای دەكات، توشبوانی كۆرۆنای نوێ تام بۆن كردن لە دەست نادەن و كەمتر تووشی ئەو حاڵەتە دەبنەوە كە لە كۆرۆنای پێشوودا هەبوو.
بەپێی زانیارییەكان، لەبەریتانیا دەركەوتووە ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دەبن كەمتر تووشی لەدەستدانی بۆنكردن و تامكردن دەبنەوە.
بەپێی داتاكانی نووسینگەی ئاماری نیشتمانی بەریتانی ئەوانەی تووشی كۆرۆنای نوێ بوون كەمتر كێشەی بۆنكردن و تامكردنیان هەبووە بەراورد بەوانەی تووشی جۆرە كۆنەكەی كۆرۆنا بوون.
لێكۆڵینەوەكە دەریخستووە، توشبوانی كۆرۆنای نوێ هەموو نیشانەكانی كۆرۆنای كۆنیان هەیە، وەك كۆكەو هەوكردنی قوڕگ و ماندویی و ئازاری جومگەكان و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش.
بەریتانیا لەو وڵاتانەیە كە زووتر جۆری كۆرۆنای نوێی ئاشكراكردو دامودەزگا پەیوەندیدارەكان بەبەردەوامی لە شێوەی كاریگەری ئەم جۆرە ڤایرۆسە دەكۆڵنەوە.
لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە، كۆرۆنای نوێ هەمان كاریگەری كۆرۆنای پێشووی هەیە لەڕووی تەنگە نەفەسی و سەر ئێشە، بەڵام ئەوەی لێكۆڵەرانی بەریتانی نیگەران كردووە توشبوانی كۆرۆنای نوێ درەنگتر هەست بە مەترسیەكە دەكەن وەك لە توشبوانی كۆرۆنای پێشو ئەمەش وایكردوە خەڵك درەنگ هەست بەوە بكەن كە تووشی كۆرۆنا بوون.
ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە |