ZNA ــ هەولێر بۆ نەخۆشییەکانی میز و میزەڕۆ دەڵێت هەندێکجار لەگەڵ میزکردندا کەف دەردەکەوێت کە ئەوە ئاماژەیە بۆ بوونی پڕۆتین لەناو میزەکەدا .
کۆمەڵە ئەڵمانییەکە دەڵێت بوونی پڕۆتین بەبڕێکی کەم لەناو میزدا هیچ گرفتێکی تەندرووستیی ئەوتۆ درووست ناکات، بەڵام ئەگەر بێت و بڕی پرۆتینەکە زۆر بوو، ئەوە وەک زەنگی ئاگادارکردنەوە وایە و ئاماژەی بۆ تووشبوونە بە نەخۆشییەکی مەترسیدار.
ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە بوونی کەف لەناو میزدا ئاماژەیە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک نەخۆشیی شەکرە یان نەخۆشییەکانی دڵ یان بەرزەپەستانی خوێن یان نەخۆشیی سییەکان وەک هەوکردنی سیسیەکان یان ناتەواوی لەکارکردنی سییەکان.
سەبارەت بە هۆکاری بوونی کەف لەناو خوێندا، کۆمەڵە ئەڵمانییەکە دەڵێت رەنگە هۆکارەکەی بۆ خواردنی دەرمانێکی دیاریکراو بگەڕێتەوە وەک خواردنی دەرمانی دژە هەوکردنی لاستریرۆدی کە دەرمانێکی دژە هەوکردن و ئارامکەرەوەیە.
لەبەرئەوە پێویستە لەکاتی بوونی کەف لەناو میزدا بەزوویی سەردانی پزیشکی پسپۆر بکرێت و چارەسەری پێویستی بۆ بکرێت.
ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە |