English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکات .
2021-02-08 [03:25 AM]

ZNA- ھەولێر



ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٢/٨ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی کرد.


لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی( یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی)، لە وەزارەت و دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرا. 
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە ئامانج لە چاکسازی ھێنانەدی دادپەوەری و پاراستنی مافی خەڵکی شایستەیە. دووپاتیشی کردەوە کە چاکسازی پرۆسەیەکی بەردەوامە و سەرجەم کەرتەکان دەگرێتەوە و حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش سوورە لە سەر درێژەدان بە چاکسازیی کارگێڕیی و دارایی و نەھێشتنی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی .

لە کۆبووەنەوەکەدا عەبدولحەکیم خسرەو سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی خستەڕوو . پاشان وەزیرە پەیوەندیدارەکان بە پێی تایبەتمەندی، ڕاپۆرتی خۆیان سەبارەت بە بەرەوپێشچوونەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، بە ژمارە و زانیاری پێویست پێشکەش کرد، کە تایبەت بوو بە بابەتەکانی پەیوەندیدار بە مووچە و ئیمتیازات و خانەنشینی و ڕێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە و نەھێشتنی ڕووتین لە فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەتدا .
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، بڕیاردرا ژمارەیەک ڕاسپاردە بخڕێنە بەردەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی تەواوکردنی ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی .





ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad