ZNA - هەولێر
هه‌واڵگری سه‌ربازیی سوپای عێراق رایگەیاند به‌رپرسی پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی داعشیان دەستگێر کردووە.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی سوپای عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، مه‌فره‌زه‌یه‌كی فیرقه‌ی ١٤ی سه‌ر به بەم بەڕێوەبەرایەتییە دوای چاودێرییه‌كی ورد و به‌رده‌وام، له ناوچه‌ی زاب له سنووری پارێزگای كه‌ركووك به‌رپرسی پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی داعشیان ده‌ستگیر کردووە.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و به‌رپرسه ده‌ستگیركراوه‌ی داعش، له توركیا دانیشتووە و له‌وێوه پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردووه و كارئاسانیی بۆ ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه كردووه بۆ بۆ ئەوەی بیانگوازێتەوە بۆ تورکیا.
ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە |