ZNA – هەولێر
داهاتی فیلمی سینەمایی Monster Hunter لە سینەماکانی جینهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 18 کانوونی یەکەمی 2020 لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا، داهاتی لە سینەماکاندا گەیشتە 19 ملیۆن و 615 هەزار دۆلاری ئەمریکی. داهاتی ئەم فیلمە لە سینەماکانی ئەمریکا 11 ملیۆن و 171 هەزار دۆلاری ئەمریکییە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا هەشت ملیۆن و 444 هەزار دۆلارە. ئەم بەرهەمە لە جۆری فیلمەکانی خەیاڵییە و پۆل دەبلی ئێس کاری دەرهێنانی بۆ کردووە و چیرۆکەکەی لە یارییەکی ئەلیکترۆنی بە هەمان ناو وەرگیراوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad