ZNA – هەولێر
لە دوای تووشبوونی یەکێک لە ئەندامانی ستافی فیلمی "Fantastic Beasts 3"،
وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە وەستێندرا.
کۆمپانیای Warner Bros تووشبوونی یەکێک لە ئەندامانی ستافی فیلمەکەی
پشتراستکردەوە و هۆکاری راگرتنی وێنەگرتنی فیلمەکەشی بۆ ئەو هۆکارە
گەڕاندەوە.
کۆمپانیای بەرهەمهێنەری بەشی سێیەمی ئەم زنجیرە فیلمە سینەماییە، جارێکی
دیکە وادەی بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمەی دواخست.
دوو هۆکاری سەرەکی هەن بۆ دواکەوتنی بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە سینەماییە،
یەکەمیان دوورخستنەوەی جۆنی دێپ، ئەکتەری سەرەکی ئەمریکی لە فیلمەکە و
دووەمیان بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئەم هەواڵە 85جار خوێندراوەتەوە |