ZNA – هەولێر
خانمە ئەکتەری سینەمایی و براوەی خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین ئەکتەری
سەرەکی، جێنیفەر لۆرانس، لە کاتی وێنەگرتنی نوێترین دیلمیدا بریندار بووە.
ماڵپەڕی دەیلی مەیلیی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەو ئەکتەرە لە کاتی
وێنەگرتنی فیلمە نوێیەکەی بەناوی "Don't Look Up" لە بۆستن لە ئەمریکا
بریندار بووە، هۆکارەکەش شکانی شوشە بوو کە بەر رووخساری کەتووە و بریندار
بووە.
ئەو ئەکتەرە تەمەن 30 ساڵە، لە کاتی وێنەگرتنی ئەم فیلمەدا بە باروکەیەکی
سوور دەرکەوتووە و لەگەڵ لیۆناردۆ دیکاپریۆ ئەمریکی لەم بەرهەمەدا رۆڵی
سەرەکی دەگێڕن.
ئەم هەواڵە 88جار خوێندراوەتەوە |