ZNA – هەولێر
لە دوای برینداربوونی یەکێک لە ئەکتەرەکانی فیلمی کۆمێدی Don't Look Up، وێنەگرتنی فیلمەکە راگیراوە. بەهۆی شکانی شوشەیەک لە فیلمەکەدا، جێنیفەر لۆرانس خانمە ئەکتەری ئەمریکی، پارچە شوشەیەکی بەر رووخساری کەوتووە و برینی بۆ دروستکردووە، بەهۆیەوە وێنەگرتنی فیلمەکە راگیراوە. فیلمەکە بەرهەمی تۆڕی نێتفلێکسە و جگە لە جێنیفەر لۆرانس، لیۆناردۆ دیاکپریۆ ئەکتەری ئەمریکیش رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت. ئەو رووداوە بەهۆی تەقینەوەیەک لە فیلمەکەدا روویداوە و لە کاتی کەوتنی لۆرانس، بەشێک لە خەڵکی چوونەتە لای بۆ ئەوەی لە تەندروستیی دڵنیا ببنەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad