ZNA – هەولێر
نونێترین ئەلبوومی گۆرانیی خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی بیڵی ئیڵش لە 16 تراکی گۆرانی پێک دێت. ئەو گۆرانیبێژە تەمەن 19 ساڵە تاوەکو ئێستا ناوی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا نەکردووە، تەنها ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە لە 16 گۆرانی پێک دێت. ئاشکراکردنی ژمارەی تراکەکانی نێو ئەلبوومە نوێیەکەی ئێڵش، لەسەر داوای یەکێک لە هەوادارانی بوو. بەم دواییە ئەو گۆرانیبێژە گۆرانییەکی نونێی بەناوی "Lo Vas A Olvidar" لەگەڵ گۆرانیبێژی جیهانی رۆزالیا بڵاوکردەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad