English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن دژایەتیی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق دەکەن
2021-02-08 [04:14 AM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند،  ھەموو ئەو پەرلەمانتارانەی عێراق کە دژایەتیی پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجھی عێراق دەکەن، ئامانجیان بانگەشەی ھەڵبژاردنە.

دکتۆرە مەیادە نەجار، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ڕێکارەکانی تەواوکردنی خوێندنەوە ‌و ڕێکخستنەوەی پرۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە ھەنگاوی باشی بڕیوە و لەسەر زۆربەی بڕگەکان یەکلایی بوونەتەوە.

ھەروەھا دکتۆرە مەیادە نەجار، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، ھەرچەندە ھیشتا لەو پڕۆەیاسایەدا ڕەزامەندیی کۆتایی لەسەر جێگیرکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان نەدراوە، بەڵام گەشبینین کە دواجار لە ‌بەژەوەندیی کورددا پڕۆژەیاساکە تێپەڕێندرێت، بەتایبەت کە لەلایەن لیژنەی داراییەوە بە ئیجابی قسە لەسەر پشکی کورد دەکرێت، بۆیە پێمانوایە ھەموو ئەو پەرلەمانتارانەی کە لە بودجەدا دژایەتیی پشکی کورد دەکەن، دەیانەوێت وەک کارتێکی بانگەشەی ھەڵبژاردن سوودی لێ وەربگرن.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad