English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری نوێی ھەولێر لە پرۆسەیەکی دیموکراتیدا ھەڵبژێردرا
2021-02-08 [04:17 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، لە پرۆسەیەکی دیموکراتیدا پارێزگاری نوێی ھەولێر ھەڵبژێردرا، پرۆسەکە تەواو دیموکراتی بوو، سێ بەربژێر ھەبوون و کاک ئومێد خۆشناو وەک بەربژێری پارتی توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی شوباتی ٢٠٢١، ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر، ئومێد خۆشناوی بە پارێزگاری ھەولێر ھەڵبژارد کە ١٨ ئەندام لە کۆی ٢٣ ئەندامی کۆبوونەوەکە دەنگیان پێدا. 

کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ لە پرۆسەیەکی دیموکراتیدا پارێزگاری نوێی ھەولێر ھەڵبژێردرا، پرۆسەکە تەواو دیموکراتی بوو، سێ بەربژێر ھەبوون و کاک ئومێد خۆشناو وەک بەربژێری پارتی توانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت، ھیوادارین ئەو بەرنامە و کارەی ھەیە بۆ خزمەتی شارەکە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.

ھەروەھا کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە فراکسیۆنی یەکێتی دەنگدانەدانیان بۆ ھەڵوێستی خۆیان دەگەڕێتەوە، ئەوان دەتوانن وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە، پێشوەختە رێککەوتن لەمبارەیەوە نەکرابوو، ئەوان کاتی خۆی بۆ فورسەت سۆفی خۆیان بڕیاریان وابووە دەنگ بدەن، ئێستاش خۆیان وایان بە باش زانیوە دەنگ نەدەن.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad