ZNA-هەولێر
سەرۆکی فراگسیۆنی پارتی دێموکراتی کوردستان (دکتۆرە ڤیان صبری) بە یاوەری ھەردوو پەڕلەمانتار (رێبوار ھادی) سەرۆکی لێژنەی یاسایی و (دکتۆر محمد شاکر) ئەندامی لێژنەی خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری (دادوەر فایق زێدان)یان کرد.
لەم دیدارە کە لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەنجامدرا گفتوگۆکرا سەبارەت بە بابەتی ھاوسەنگی لە پۆستەکان و رێژەی کورد لە کایەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی و داواکاری گشتی و دەستەی سەرپەرشتیاری دادوەری و دەستەی یاسایی ھەڵبژاردن بەو پێیەی کە لە دەستوور ھاتووە، شاندەکە داوایکردکە کورد نوێنەراتی دادپەروەرانە و راستەقینەی ھەبێت بە پێی شایستەی دەستوری و یاسایی خۆی.
ھەروەھا لەم دیدارە باس لە بابەتی ھەماھەنگی لە نێوان ھەردوو دەسەڵاتی یاسادانان ودادوەری کرا.
ھەروەھا لەم دیدارە گفتوگۆکرا سەبارەت بە بابەتی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی داھاتوو و کاراکردنی دادگای باڵای فیدراڵی، لەگەڵ بابەتی کێشە یاساییەکانی زەویەکانی ناوچە جێناکۆکەکان بە پێی ماددەی ١٤٠ ی دەستوور.
نووسینگەی راگەیاندنی فراگسیۆنی پارتی دێموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
دووشەممە 8/2/2021
ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە |