ZNA - هه‌ولێر سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی كرد و بارودۆخی گشتیی عێراقیان تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها باسیان له هه‌وڵه‌کان بۆ تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵی ساڵی 2021 کردووه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌کارییه‌کان بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا، باس له دابینکردنی هه‌موو پێداویستییه‌ک بۆ سه‌رکه‌وتنی پرۆسه‌که كرا.
به‌رهه‌م ساڵح و مسته‌فا کازمی جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی کاری پێکه‌وه‌یی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێ کردن کرده‌وه، به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاڵنگاریه‌کان و ره‌خساندنی هه‌لی سه‌رکه‌وتن بۆ چاکسازیی به ئامانجکراو له به‌رنامه‌ی کاری حکوومه‌تدا.
ئاژانسه عێراقییه‌كان
ئەم هەواڵە 106جار خوێندراوەتەوە |