English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی رووداوێکی ھاتوچۆوە ٣ کەس دەبنە قوربانی
2021-02-09 [01:30 AM]

ZNA- ھەولێر


گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر باس لەوە دەکات کاتژمێر 12ی نیوەرۆی ئەمرۆ لەسەررێگای هەولێر کۆیە لە هەورازە نەفت بارهەلگرێکی گەورە هەولی تێپەراندنی دا لە بارهەلگرێکی تر کەلەپێشیەوە دەرۆیشت وەهەردوکیان بەرەو کۆیە دەچون بەلام ئەمە دەبێتە ھۆی روداوێکی ھاتووچۆ و کەسێک گیان لە دەست دەدات

 مقەدەم فازل حاجی گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند دوای ئەوە بارھەلگرێک ھەولی تێپەراندنی دەدا لەوکاتەش تاکسیەک و فۆردێکی تایبەت کەلەدوای یەکبون بەرەو ناوهەولێر دەهاتن وەبەهۆی بارهەلگرەکەوە رێگایان لێ داخرا تاکسیەکە راستەوخۆ خۆی کێشا بە بارهەلگرەکە بەلام فۆردەکە توانی تارادەیەک رابکات و بەسوکی توشی پێکدادان بویەوە
بەداخەوە لەئەنجامی ئەم کارەساتەش کەسێک کە شوفێری تاکسیەکەبو گیانی لەدەستدا 3کەسیش کەسەرنشین بون زامدار بون وەزیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە .


فازل حاجی گوتیشی ئەوەی شایانی باسە رێگای هەولێر کۆیە رێگایەکی تاک ساید و جەنجالە وەبەرزی ونزمیەکی زۆر و پێچی زۆری تێدایە وە ئاستی سەلامەتی باش نیە بۆیە واپێویستە لەسەر شوفێران لەکاتی بەکارهێنانی ئەو رێگایە زیاتر هۆشیاربن وەلەو شوێنانەی کەتێپەراندن قەدەغەکراوە ئەو مانۆرە ئەنجام نەدەن چونکە دەرەنجامی خراپی دەبێت وە هەورازە نەفتیش یەکێک لەو شوێنانەیە کەمانۆری تێپەراندنی تیایدا قەدەغەکراوە وەچەندین هێماش دانراوە.





ئەم هەواڵە 607جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad