ZNA – هەولێر
ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی خەڵک لە پارێزگاکانی واست و زیقار لە باشووری عێراق بەردەوامە.
هاووڵاتیانی شاری کوت لە ناوەندی پارێزگای واست، بۆ دوورخستەنەوەی پارێزگار دوو جێگرەکەی خۆپێشاندانیان دەستپێکرد و هێزە ئەمنییەکان رووبەرووی خۆپیشاندەران بوونەوە و توندوتیژیی لێکەوتەوە و ژمارەیەک خۆپیشاندەریش دەستگیرکران.
لە شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقاریش، خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە و بەهۆی توندوتیژییەوە، سێ خۆپیشاندەر برینداربوون و بۆمبێکیش لە بەردەم ماڵی چالاکوان ئەحمەد عەباس تەقییەوە.
خۆپێشاندان لە شارەکانی باشووری عێراق بووەتە دیاردە و لەماوەی دووساڵی رابردوو دوای ماوەیەک کپ بوون دەست پێدەکاتەوە.
ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە |