ZNA – هەولێر
چوار هاوڵاتی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌رکامیان به پێنج ساڵ زیندان سزا دران. ئەم چوارکەسەی خه‌ڵكی شاری پیرانشاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ حزبێکی سیاسیی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركرابوون دادگای ئێران سزای زیندانیی بۆ دەرکردن.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و چوار هاوڵاتییه كورده به ناوه‌كانی شەفیع محەمەد نه‌ژاد، خدر قادری ئازەر، هاشم مورادی و ئیسماعیل محەمەدپوور، دوای مانگێك له ده‌ستگیركردنیان به‌كه‌فاله‌تی كه‌سی بۆ ماوه‌یه‌ك ئازادكران، به‌ڵام دواجار دادگای شۆڕش سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ هه‌ر کامیان ده‌ركرد.
ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە |