English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تازە بووکێک بە دەستی ھاوسەرەکەی کوژرا 
2021-02-09 [06:37 AM]

ZNA- ھەولێر



لە شارەدێی بەحرکەی سەر بە شاری ھەولێر، تازە بووکێک بە دەستی ھاوسەرەکەی کوژرا.

ژنەکە ناوی "دنیا ئاراس" تەمەنی (٢٥ ساڵ)ەو دانیشتووی شارەدێی "بەحرکە" بووە.

ھۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، "دنیا ئاراس"ی تەمەن (٢٥ ساڵ)، رۆژی (١ی کانوونی دووەم/ یەنایری ٢٠٢١)، ھاوسەرگیری کردووە و لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە شارەدێی "بەحرکە" نیشتەجێ بوون.

گوتیشی: "بەڵام زۆری نەخایەند و دوێنێ (٨ی شوبات/ فێبرایەری ٢٠٢١) بەدەستی مێردەکەی کوژرا.

گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، ھیچ زانیارییەکی دیکەی لە بارەی ئەو دۆسیەیە بڵاونەکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەش نەکردووە، ئایا بکوژەکە دەستگیرکراوە، یاخود رایکردووە.

ساڵانە لە ھەرێمی کوردستان، بە ھۆی کێشە کۆمەڵایەتییەکانەوە ژمارەیەک ئافرەت لە لایەن ھاوسەر و کەسوکاریانەوە دەکوژرێن.





ئەم هەواڵە 856جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad