ZNA – هەولێر
خانمە گۆرانیبێژی جیهانی لانا دێل رای، ئاماەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمێکی نوێ دەکات. ئەم بەرهەمە گۆرانییەکە بەناوی "White Dress" و رای تەمەن 35 ساڵ دوو وێنەی لەبارەی گۆرانییەکە لە هەژماری خۆی لە ئینستگرام بڵاوکردەوە. گۆرانی "White Dress" یەکێک لە تراکەکانی ئەلبوومە نوێیەکەی ئەو گۆرانیبێژەیە بەناوی "Chemtrails Over The Country Club" و بڕیارە لە مانگی ئازاری داهاتوو بڵاوبکرێتەوە. لانا دێل رای یەکێک لە گۆرانیبێژە چالاکەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیک توکە و بەردەوام چالاکییەکانی تێدا بڵاودەکاتەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad