ZNA – هەولێر
ئەکتەری ئەمریکی چادویک بۆسمان، لە دوای مردنی شانازییەکی گەورە تۆمار دەکات و بۆ چوار خەڵاتی سەندیکای ئەکتەرەکانی سەر شاشە SAG کاندید کراوە. ئەو ئەکتەرە لە مانگی ئابی 2020 لە تەمەنی 43 ساڵیدا بەهۆی شێرپەنجەی کۆلۆنەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد. ئەو ئەکتەرە بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەر، باشترین ئەەکتەری لاوەکی بەربژێرکراوە، ئەویش لەرێگەی فیلمی Ma Rainey's Black Bottom و Da 5 Bloodsmـە. ئەو ئەکتەرە لە بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی Black Panther 2 بەشدارە و لە دوای مردنی هیچ ئەکتەرێکی دیکە لە شوێنی ئەودا لەو بەشەدا رۆڵ ناگێرێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad