|
ZNA ــ هەولێر
كاتێك باس لە بەهێزبونی سیستمی بەرگری و ڤیتامین C دەكرێت زۆرینەمان بیرمان بۆ مزرەمەنییەكان دەچێت بەتایبەتی پرتەقاڵ، چەند خۆراكێكی دیكە هەیە كە ماڵپەڕی times of india بڵاویكردوەتەوە، كە لە پرتەقاڵ زیاتر ڤیتامینیان تێدایە.
پاپایا
سیستمی هەرس ئاسان دەكات و پێست ساف و رون دەكات، هەروەها یارمەتی بەهێزبونی ئێسك دەدات، یەك كوپ پاپایا 88.3 ملگم ڤیتامین C تێدایە.
شلیك
یەك كوپ شلیك 87.4 ملگم ڤیتامین C تێدایە، تەنها ئەوەش نا، بەڵكو بەسودە بۆ پارێزگاری لە تەندروستی دڵ.
قەڕنابیت
تەنها خواردنی بەشێكی بچوك لە قەڕنابیت 127.7 ملگم ڤیتامین C تێدایە، دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و پرۆتین.
ئەنەناس
یارمەتی هەرسكردن و تێكشكانی خۆراك دەدات و غازات كەمدەكاتەوە، دژە هەوكردنە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C.
برۆكلی
دژە شێرپەنجەیە، یەكێكە لە باشترین خۆراكەكان بۆ چالاككردنی كرداری هەرس و بەهێزكردنی سیستمی بەرگری.
مەنگۆ
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، یەك مەنگۆی قەبارە مامناوەند 122.3 ملگم لەم ڤیتامینەی تێدایە.
بیبەری سور
لەگهڵ ئەوەی بۆ تەندروستی گرنگە، كالۆری كەمی تێدایە، باری دەرونی باشتر دەكات، 100 گرام لە پاپریكا 127.7 ملگم ڤیتامین C تێدایە.
ئەم هەواڵە 154جار خوێندراوەتەوە |