English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چالاکوانێکی کورد لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتوەکان وەک ڕێکخەری وڵات هەڵبژێردرا
2021-02-10 [11:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پێشەنگ هەڵەبجەیی، قوتابی دکتۆرا لە زانکۆی وارشۆ (پۆڵۆنیا) وەک ڕێکخەری وڵاتان-عێراق لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوای نەتەوەیەکگرتوەکانی تایبەت بە گەنجان هەڵبژێردرا، کە وا بڕیارە لە 31-28ی تشرینی یەکەمی 2021ی ئەمساڵ لە شاری گڵاسکۆی وڵاتی سکۆتلەندا بەڕێوەبچێت.

پێشەنگ هەڵەبجەیی، یەکێکە لە گەنجە چالاکەکانی بواری ژینگە لە هەرێمی کوردستان و بەشداری چەندین چالاکی و پڕۆژەی ژینگەیی کردووە و خۆی بۆ ئەو کارە تەرخان کردووە. لە ناو پڕۆژەکانیدا، پێشەنگ لە ئەیلولی 2019 دا بە جلوبەرگی کوردیەوە بەشداری لە کۆڕبەندی ژینگەیی نەتەوەیەکگرتوەکان لە نیویۆرک کرد و لەوێدا وتارێکی پێشکەشکرد.

پێشەنگ لە ئێستادا خەریکی نوسینی تێزی دکتۆراکەیەتی کە تایبەتە بە کێشەی سەرچاوە ئاویەکان و گۆڕانی کەشوهەوا. پێشنیاری پڕۆژەی دکتۆراکەی وەک باشترین پڕۆژە لەسەر ئاستی قوتابیانی دکتۆرای زانیستە ژینگەییەکانی زانکۆی وارشۆ هەڵبژێردرا.

پێشەنگ قۆناغی ماستەری لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی وارشۆ بە پلەی نایاب تەواوکرد و لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێیدا ڕێکخراوێکی ژینگەیی کاریگەریان بە ناوی ژینگەدۆستی دامەزراند و کار و چالاکی ژینگەیی لە کوردستان ئەنجام دەدەن.

ئەو جیاواز لە کارە ژینگەیی و ئەکادیمیەکانی خۆی، پشتیوانێکی بەردەوامی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە پۆڵۆنیا لە لایەنی ئەو قوتابیە تازانەی کە دێنە وڵاتی پۆڵۆنیا و خۆبەخشانە یارمەتیان دەدات.

وەک نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا هیوای سەرکەوتن بۆ کاک پێشەنگ دەخوازین و نمونەی زۆربێت و بۆ ئێمە جێی شانازیە کە کوردستانیانی دانیشتوی پۆڵۆنیا لە کایەکانی ژیاندا سەرکوتوو بن.





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad