ZNA- ھەولێر گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر دەلێت دوای ئەوەی بنکەی پۆلیسی بەحرکە ئاگادارکرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە بەحرکە، هێزەکانیان جوڵە پێکرد بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا ئافرەتێک بەناوی (دنیا اراس عاصی)، تەمەن (٢٥) ساڵ، لە ناو ماڵەکەی خۆی بە گوللـە کوژراوە و تۆمەتبار لە شوێنی ڕووداو ڕایکردوە.
راید ھۆگر عەزیز گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند دوای رووداوەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و دەستکرا بە لێکۆڵینەوە، دوای وەرگرتنی زانیاری توانرا شوێنی تۆمەتبار دەست نیشان بکرێت و لەماوەی کەمتر لە (٢٤) کاتژمێر دەستگیر بکرێت .
ھۆگر عەزیز گوتیشی تۆمەتبار بەناوی (ن. خ. ا.)، تەمەن (٣٢) ساڵ، دوای دەستگیر کردنی، پەڕاوەکەی ڕادەستی دادگا کرا فەرمانی دەستگیر کردنەکەی بۆ جێبەجێکرا بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان، هەروەها ماوەی (٢) مانگە تۆمەتبار ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ لەگەل کەسی کوژراودا پێک ھێنابوو .
ئەم هەواڵە 613جار خوێندراوەتەوە |