English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجە جێگیرکرا
2021-02-10 [05:27 AM]

ZNA- ھەولێر



بەگوێرەی زانیارییەکان کە لە بەغداوە دەست کەوتوون، گۆڕانکاری لە پرۆژەیاسای بودجە کراوە و پشکی ھەرێمی کوردستان لەبەرامبەر ھەناردەکردنی نەوت خەرج دەکرێت.
 
ئەمە دەقی ئەو گۆڕانکارییەیە کە لە پرۆژەیاساکە کراوە
 
مادەی دووەم:
 
بڕگەی ئەلف: حکومەتی ھەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە رادەستکردنی تەواوی نەوتی خاوی بەرھەمھێندراو بە کۆمپانیای سۆمۆ، دوای ئەوەی بەشی ناوخۆ گلدەدرێتەوە، لەبەرامبەردا حکومەتی فیدراڵی پابەند دەبێت بە خەرجکردنی حەقدەستی بەرھەمھێنان و گواستنەوەی ئەو نەوتەی ھەناردە دەکرێت.
 
بڕگەی ب: حکومەتی ھەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە رادەستکردنی داھاتە نانەوتییە فیدراڵییەکان بەپێی دەقی یاسایی ئیدارەی دارایی.
 
بڕگەی جیم: لەکاتی جێبەجێبوونی بڕگەکانی ئەلف و بای ئەم ماددەیە، لەسەر حکومەتی فیدراڵی پێویستە پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجە لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووان کە وەزارەتی پلاندانانی عێراق دیاریکردووە رەوانە بکات.

سەرچاوە | رووداو 





ئەم هەواڵە 1813جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad