English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی وەزیران دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و یاسای چاکسازی تاووتوێ دەکات
2021-02-10 [05:58 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/10 بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، سه‌رۆكی حكومه‌ت جە‌ختی كردە‌وە‌ كە‌ دە‌بێت پە‌لە‌ بكرێت و ھە‌موو بڕگە‌كانی یاسای چاكسازی، جێبە‌جێ بكرێن لە‌پێناو دادپە‌روە‌ری و بە‌رژە‌وە‌ندی گشتيدا.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا ، جێگری سەرۆک وەزیران و سەرۆکی شاندی دانوستانکار ڕێرە‌وی گفتوگۆكانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە‌بارە‌ی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم لە‌ چوارچێوە‌ی پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2021 خستە‌ڕوو. باسی لە‌وە‌ كرد كە‌ تا ئێستا چەند پێشنیارێک ئاڵوگۆڕکراون بە‌ڵام ھێشتا لە‌ پڕۆژە‌ یاساكە جێگیر نە‌كراون‌. ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا كە‌ ھە‌موو داتا و زانیارییە‌كان لە‌بارە‌ی داھات و خە‌رجییە‌كان بە‌ شێوە‌یە‌كی شە‌فاف خراونە‌تە‌ڕوو لە‌ دانوستاندنە‌‌كان لە‌گە‌ڵ لایە‌نە‌ سیاسییە‌ عێراقییە‌كان و بە‌تایبە‌ت لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مانی عێراق ، ئامادەییشمان نیشانداوە‌ بۆ رێككە‌وتن لە‌سەر بنە‌مای دە‌ستور و یاسا بە‌ركارە‌كان. ھە‌روە‌ھا گوتی: گفتوگۆكان بە‌ردە‌وام دە‌بن تا گە‌یشتن بە‌ ڕێككە‌وتنێكی گونجاو.

دواتر دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان تیشکی خستە سەر ئامادەکارییەکان و هەنگاوەکانی داڕشتنی پڕۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2021 كە‌ قۆناغی باشیان بڕیوە‌ و لە‌داھاتوودا دە‌خرێتە‌روو.

لە بڕگەی دووەمی کۆبووەنەکەدا، د. عەبدولحەکیم خسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگیی و بەدواداچوون و سکرتێری لیژنەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ، ڕاپۆرتێکی دەربارەی ئاستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی تایبەت بە ( یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی) خستەڕوو ، دواتر سە‌رنج و تێبینییە‌كان خرانە‌ڕوو .

سە‌رۆكی  حكومە‌ت جە‌ختی كردە‌وە‌ كە‌ دە‌بێت پە‌لە‌ بكرێت و ھە‌موو بڕگە‌كانی یاساكە‌، لە‌پێناو دادپە‌روە‌ری و بە‌رژە‌وە‌ندی گشتيدا جێبە‌جێ بكرێن.





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad