ZNA - هەولێر ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، په‌رله‌مانتاری خۆفرۆش له به‌غدا ده‌داته‌وه و پێی راده‌گه‌یه‌نێت كه جاشی له سه‌ركه‌وت گه‌وره‌تر خۆیان تاقی كردۆته‌وه و شه‌رمه‌زاری گه‌ل بوون.
شوان زراری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین هه‌ر چیه‌ك بڵێت، خه‌ڵكی ده‌زانێت مرۆڤێكی نمه‌ك حه‌رامه، باوك و دایكی له شوێنان كوتوون و خۆیان ده‌ڵێن كوڕه‌كه‌مان به سێ مانگ جارێك 150 هه‌زار دینارمان له رێی ماڵی خه‌زووریه‌وه بۆ ده‌نێرێت، مرۆڤێكی له‌م شێوه‌یه چۆن وه‌فای بۆ كوردستان ده‌بێت".
روونیشی كرده‌وه: كه حاڵه‌تێكی ئاساییه مرۆڤێكی خۆفرۆشی وه‌ك سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین كه خۆی به نه‌یاران فرۆشتووه و دژایه‌تیی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، پشتیوانی له كه‌سانێكی سیخوڕی وه‌ك خۆی و تێكدهران بكات، به‌ڵام "رۆژێك دێت گه‌لی كوردستان سه‌ركه‌وت و ئه‌و كه‌سانه‌ش سزا ده‌دات كه ئه‌ویان گه‌یانده په‌رله‌مانی عێراق".
شوان دیاریكرد: له داهاتوودا سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین شه‌رمه‌زار ده‌بێت، چونكه "جاشی له‌و گه‌وره‌تر خۆیان تاقی كرده‌وه و سه‌ره‌نجام به خه‌ونی سه‌رگرتنی جاشێتییه‌كه‌یان سه‌ریان نایه‌وه، ئه‌میش هیچی پێ ناكرێت".
دووپاتیشی كرده‌وه: "سه‌ركه‌وت وه‌ك جاشێكی به‌كرێگیراو باشتره ده‌می خۆی دابخات و سه‌ری كز بكات، باوكیشی له هه‌ر كه‌سێك باشتر ده‌یناسێت كه هه‌موومان گوێمان له قسه‌كانی بوو چۆن كوڕه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار ده‌كات".
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، یه‌كێك له خۆفرۆشترین په‌رله‌مانتاره كورده نه‌یاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، به ئاستێكی نزمی هه‌میشه‌یی خۆی، پهﻻماری هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە |