English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مستەفای سەید قادر جەخت لە پێویستی بوونی هێزێکی یەکگرتوو بۆ هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
2021-02-11 [08:38 AM]

ZNA-هەولێر


مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە  میخال سڤۆبۆدا کونسوڵی گشتیی کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و چۆنیەتیی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و پەیوەندییەکانی هەردوولا و و پڕۆژەی چیک بۆ خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان و دۆخی تەندروستی و پەتای کۆڤید_19 و ڤاکسینەکەی، خرایە بەر باس.

 جێگری سەرۆک سەبارەت بە کێشەکانی هەولێر – بەغدا ڕایگەیاند باشترە هەموو هەوڵەکان بۆ ڕێککەوتن بێت، بەڵام ئەگەر ڕێککەوتن نەهاتە دی، پێویستە هەرێمی کوردستان پشت بە خۆی ببەستێت، هەوڵەکانی زیادکردنی داهات و چڕتر بکاتەوە و بەرنامەی چاکسازیی هەمەلایەنە بۆ هەموو بوارەکان جێبەجێ بکات و جگە لە نەوت و غاز، پیشەسازی و بازرگانی و کشتوکاڵ بکاتە یەکێک لە کۆڵەکە گرنگەکانی سەرچاوەی داهات.

لەبەرامبەردا  میخال سڤۆبۆدا هاوڕابوو کە دەکرێت سەرچاوەکانی داهات فراوان بکرێن و هەرێمی کوردستان بۆ گەشەسەندن و پتەوکردنی دامودەزگاکانی بە تەنیا پیشت بە نەوت نەبەستێت و سەرچاوەکانی دی بۆ دابینکردنی پێداویستییە گشتییەکانی، فەراهەم بکات. هەروەها هەردوولا جەختیان لە گرنگیی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە و چەندین پێشنیار و چارەسەریان بۆ دامەزراندنی هێزێکی هەرێمی، تاوتوێ کرد.





ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad