English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوتەبێژی بەنزینخانەکان : گرانبوونی بەنزین بۆ دوو ھۆکار دەگەرێتەوە
2021-02-11 [12:30 PM]

ZNA- ھەولێر


چەند رۆژێکە نرخی بەنزین لە بەرزبوونەوەداییە گوتەبێژی بەنزینخانەکانیش ھۆکارەکەی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارە جیھانیەکان دەگەرێنێتەوە .


بەھمەن شێخ قادر گوتەبێژی بەنزینخانەکان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بۆ دوو ھۆکاری سەرکی دەگەرێتەوە یەکێکیان بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار چونکە بەنزینخانەکان بە دۆلار بەنزین دەکرن بە دینار دەیفرۆشن ئەمەش دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی نرخەکەی .


ھۆکاری دووەمیشی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی گەراندەوە لە بازارە جیھانیەکان ئەمەش کاریگەری دروست دەکات لەسەر نرخی بەنزین لە ھەرێمی کوردستان .


بەھمەن شێخ قادر گوتیشی بەھۆی ئەوەی لە ٪‏٧٠ی بەنزینی ھەرێمی کوردستان لە دەرەوە ھاوردە دەکرێت بۆیە ھەر بەرزبوونەوەێکی نرخی نەوت کاریگەری لەسەر نرخی بەنزین دەبێت . 





ئەم هەواڵە 502جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad