English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە میری ئێزیدیان و ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزیدی دەكات
2021-02-11 [03:07 AM]

ZNA - هه‌ولێر


               

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ١١ـی شوباتی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزیدیان و ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزیدی كرد.

لە دیدارێكدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی خوشك و برا ئێزیدییەكان و ڕەوشی شنگال و تەحەددیاتی بەردەم ئاساییبوونەوەی ژیانی ئێزیدییەكان لە دەڤەری شنگال و، میر حازم بەگ و بابا شێخ عەلی و ئەندامانی ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزیدی سوپاسی سەرۆك بارزانییان كرد كە هەردەم لەگەڵ ئێش و ئازاری ئێزییدییەكان بووە و، داوایان كرد كە سەرۆك بارزانی هەموو تواناكانی بخاتە گەڕ بۆ ئەوەی ئێزیدییەكان بتوانن بە ئاسوودەیی بۆ سەر ماڵوحاڵی خۆیان بگەڕێنەوە و كار بۆ ئەوە بكرێت كە كۆسپ و ئاستەنگەكان نەمێنن و ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵ لەمەڕ شنگالدا بە زوویی جێبەجێ بكرێت. شاندی میوان داوای ئەوەشیان كرد كە ئێزیدییەكان لە دامەزراوەكانی هەرێمدا پشك و ڕۆڵی خۆیان هەبێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە هەمیشە پاڵپشتی داواكاریی خوشك و برایانی ئێزیدی بووە و هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە پشت و پەنای ئێزیدییەكان بوونە و، لە شەڕی داعشدا بۆ ئازادكردنی دەڤەری شنگال، پێشمەرگە پێنجسەد شەهیدی داوە. سەرۆك بارزانی بە پێویستی زانی كە ڕێككەوتنی شنگال جێبەجێ بكرێ و، داواشی كرد كە ئێزیدییەكان یەكڕیزیی ناوخۆیان بپارێزن و ڕێگە نەدەن دەنگی لابەلا و نامۆ زیان لە یەكگرتوویی و شوناس و ئایینی ئێزیدییەكان بدات و دەبێ ئێزیدییەكان مكوڕ بن لەسەر ماف و داوا ڕەواكانی خۆیان.

 

 

 





ئەم هەواڵە 448جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad