ZNA- هەولێر نوێنەری پاپای ڤاتیکان بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی پاپا فرەنسیس بۆ نەجەف، گەیشتە ئەم شارە و لە فڕۆکەخانە لەلایەن عیسا شەمەری بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نەجەفەوە پێشوازیی لێکرا.
بڕیارە مانگی ئاداری داهاتوو، پاپا سەردانی هەرێمی کوردستان و عێراق بکات.
رێبەری کاسۆلیکانی جیهان لە کوردستان چاوی بە سەرۆکبارزانی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وزیران دەکەوێت و لە نەجەفیش لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان کۆببێتەوە.
ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە |