ZNA- هەولێر کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای لە ٧١ وڵاتی جیهان کرد چاودێریی هەڵبژاردنەکانی پاییزی داهاتوو بکەن.
جەمانە غانی، گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق، رایگەیاند، ٧١ وڵات و ڕێکخراو بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، بانگهێشت کراون.
جەمال غانی گوتی: چەندین ڕێکخراو و باڵیۆزخانەی وەک نوێنەرایەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا وەڵامی بانگهێشتەکەیان داوەتەوە ولیژنەیەكی تایبەت بۆ پشتیوانیكردن لە كارەكانی كۆمیسیۆن دەنێرێتە عێراق.
ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە |