English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارزانیی ، رەمزی سەربڵندی و ڕەتكردنەوەی پاشكۆبوون..
2021-02-12 [03:48 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانى


بەهۆی داكۆكیكردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان و هەڵگرتنی ئەرك و بەرپرسیاریەتی نیشتیمانیی و كوردانەی بە تایبەت لە پرسە هەستیارەكان هەموو كات بۆتە ئامانجی دوژمنان و ناحەزانی كوردوكوردستان .ئەم ھۆکارانەی سەرەوەیە پارتیان بە بەھێزی ھێشتۆتەوە سالانی رابردوو چەندین رێکەوتن کران بە ناراستەخۆ دژی ئەم حزبە بەلام ھیچیان سەرکەوتوونەبوون ، ئەوانەی ئێستا لە کۆرەپابەکەن توانای کێبرکێکردنیان نیە لە ئێستادا چاوەرێی ھیچیان لێناکرێت.لە کوردستان مۆدێلێکی خراپی حزبی دروست بووە ھەمووشیان یەک سیستەمی بەرێوە بردنیان ھەیە بە دەسھەلات و ئۆپزسیۆنەوە، حزبەکان لە ململانێی تونددان لەگەل یەکتری زۆرجار تا پلەی شکاندن یەکتری دەشکێنن، بەس ئەوەی تاوەکوو ئێستا لەو کێبرکێیە حزبیە یەکەم و بەھێزترینیان بێت پارتی دیموکراتی کوردستانە زۆر جار ھەولی ئەوە دراوە ئەم پارتە لاواز بکرێت بەلاوام نەتوانراوە سەرکەوتووبن پێموایە ئەو حزبانەی ئێستا لە گۆرەپانی سیاسیدان توانایی ئەوەیان نیە پارتی لە حزبی یەکەمەوە بھێنە خوارەوە یان بتوانن لاوازیبکەن. بەغدا لە دوای ساڵی دوو هزارو سێ تا ئەمڕو هیچ جورە میکانیزمێک نەماوە لە دژی گەلی کوردستان بە کار نەهێنێت و هەمو هەوڵێکی داوە ناسنامەی گەلی کوردستان بسڕتەوە و 
شتێک نەهێڵێت بەناوی ناسنامەی نەتەوەیی کورد و نمونەش گەلێک زورن و لە بە ئامانج گرتنی پارتی و بارزانیش دا درێغیان نەکردووە و درێغی ناکەن جونکە باش دەرانن لاواز بوونی پێگەو سەنگی پارتی و بارزانی واتە نەمانی کوردو ناسنامەکەی چونکە پارتی و بارزانی لە پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی کورد دا پشکی شێریان بەرکەوتووە و هەرگیزیش موساوەمە لەسەر مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان ناکەن و لە سەرەوەی هەمو ئەوانەشەوە پارتی خوی بە خاوەنی گەل و نیشتیمانەکەی زانیوە و دەزانێت و بەڕپرسیاریەتی نیشتیمانی بە ئەرکی سەر شانی خوی دەزانێت و تاگەیشتن بە مافەرەوا و زەوتكراوەكان ساتێك لە خەبات و تێكۆشان راناوەستێت .

قوتابخانەی كوردایەتیی و كۆڵنەدان ، ئەو رێبازە فیكر و تێكۆشان و قوربانیدانەیە كە سەربڵندی ،رزگاریخوازی و رەتكردنەوەی پاشكۆن بوونی سەرچاوەیی هزر و فیكری خەباتی بووە ،ئەوەش وایكردووە كە هەموو كات دوژمنان و نەیارانی هەموو وەك ژمارەیەكی بەهێز حیسابی بۆ بكەننەتەوەپەرستی و نەتەوەپەروەری دووچەمکی لێك جودان، بەڵام زۆرجار بۆ مەرامی تایبەتی یان بۆ مەبەستی سیاسیی تێکەڵ بەیەک دەکرێن، نەتەوەپەرستی ئـەو رەوتە نامرۆڤانەیە، دەرگا لەبەردەم کەسانی چاوچنۆک واڵا دەکات کە لەسەر حسابی زەوتکردنی ئـازادی و کۆمەڵکوژی و تەنانەت لەناوبردنی نەتەوەکانی دیکە، خواستە سیاسیی و شەرانگێزیەکانی خۆی تێربکات، وەک ئـەوەی چەندان ساڵ رژێمی بەعس بەرامبەر نەتەوەی کورد کردی،.نەتەوەپەروەرەی وەک باوەڕبوون بە ئـازادی بۆ نەتەوەکانی دیکە، ئـەمە لە فەلسەفەی مستەفا بارزانی نەمر بۆ ئـێمە ماوەتەوە و ئـێستە جەنابی سەرۆک گەورەترین داکۆکیکار و پەیڕەوکەری ئـەو فەلسەفەیە.
نەتەوەپەروەری ئـەو روانینە مرۆڤانەیە کە گەلان لە ئـازادی و بڕیاردانی مافی چارەنووس وەک یەک دەبینێت، ئـەوەی لە چەمکی نەتەوەپەروەری دەخوێندرێتەوە بە یەک چاو سەیرکردنی گەلانە، بەڵام نەتەوەپەرستی ھەبوونی نەتەوەی ژێردەست و نەتەوەی سەردەستە، کار بە یاسای ھێز بۆ چەوساندنەوەی لاوازەکان دەکات.گەر بەوردی ھەڵوێستە نەتەوەییەکانی بارزانی سەیر بکەین، دەبینین بۆ رەواندنەوەی ھەڕەشەکانی نەتەوەپەرستی ھێزی لە فەلسەفەی نەتەوەپەروەری وەرگرتوە، بەردەوام جەختی لەوە کردۆتەوە کە کورد دوژمنی تورک و فارس و عەرب نییە، ئـەوەی دوژمنی کوردە رژێمە داگیرکەرەکانن کە ماف و ئـازادیی نەتەوەیی بە کورد رەوا نابینن،ھەر لەم روانگەیەوەشەوە مستەفا بارزانیی نەمر فەرمویەتی کورد سەپانی باوکی کەس نییە، ئەمەش پێمان دەڵێن هەمووكات لە پێناو رەتكردنەوەی پاشكۆ بوون و ژێر دەستی تێبكۆشبن بۆ گەیشتن بە لووتكە و هەروەها رەتكردنەوەی ژێر دەستی..





ئەم هەواڵە 1543جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad